Kurdish (Sorani) translation of the Goals of Anarkismo.net
بۆچی ده‌ستبه‌کاری ئه‌م سایته‌یه بووین
ئه‌نارکیزمۆ نێت، خزمه‌تگوزارییه‌کی هه‌واڵیی نێونه‌ته‌وه‌یی (ئه‌نارکۆ- کۆمونیستی)یه. ئامانجه‌کانی ئێمه له‌م پرۆژه‌یه ئه‌مانه‌ن:
1. کۆکردنه‌وه و بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و گروپ و تاکه‌که‌سه ئه‌نارکیسته‌کانه‌ی که له هه‌موو لایه‌کی جیهاندا له ژێر کارایی به‌رنامه‌گه‌رایی «platformist» ئه‌نارکۆ – کۆمونیستی یا شیوازه باوه‌کانی ئه‌نارکیزم دان.
2. ئاسانکاری و هه‌ڵخراندنی قسه‌وباسی هاوڕێیانه له‌و باره‌وه.
3. ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌ك، که ئه‌نارکیسته‌کانی تر و سۆشیالیسته‌کان و هه‌ر که‌سێکی تر له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌دا بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری چالاکی و هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌م ئاراسته ئه‌نارکیستییه بن و له‌گه‌ڵی بکه‌ونه گفتوگۆ و تێکه‌ڵ بن پێی.
بۆچی پێمان وایه، ئه‌م کاره گرنگ و پێویسته:
ئه‌ورۆکه سه‌رمایه‌داری زیاتر له هه‌ر کاتێکی تر، وه‌ك ڕێکخستنێکی جیهانی خۆی ڕێکده‌خات. بۆیه «ئه‌نارکیزم»یش ناتوانێت جیهانی نه‌بێت. ده‌کرێت ئینته‌رنێت ئامرازێکی کارا بێت بۆ یارمه‌تیدانمان له ڕێکخراوبووندا له‌سه‌ر ئاستی جیهانی. هه‌رچه‌نده هه‌نگاوێکی سنوورداره، به‌لام ئێمه پێمان وایه، که پێگه‌ی هه‌واڵیی ئه‌نارکۆ- کۆمونیستی جیهانی ڕۆڵێکی گرنگ له به‌جێهێنانی ئه‌م ئه‌رکه‌دا ده‌گێڕیت، له‌ڕێگه‌ی :
1. باشترکردنی په‌یوه‌ندی ڕێکخراوه و که‌سه ئه‌نارکیسته به‌رنامه‌گه‌راکان « البرنامجيين - platformist» ئه‌وانه‌ی که هه‌نگاوێکی بنه‌ڕه‌تیان له ڕێی به‌دیهێنانی یه‌کیتی هێزه‌کانیان له‌سه‌ر ئاستی جیهانی، ناوه.
2. ڕاکێشانی خه‌ڵك بۆ ئه‌نارکیزم، به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی جیهاندا که هێشتاکه بزاڤه‌که لاوازه یا له ئارادا نییه.
3. باوه‌رپێهێینان (اقناع-Convincing) به که‌سانێك که خوازیاری ئاڵوگۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تین، به‌وه‌ی که نزیکبوونه‌وه له «پلاتفۆرمی ئه‌نارکیستی» باشتره.
4. کۆمه‌ك به پێکهێنانی ڕێکخراو و کۆمه‌ڵه ئه‌نارکۆ-کۆمونیستییه تازه‌کان و هه‌ڵخڕاندنی خه‌ڵك بۆ په‌یوه‌ستبوون پێوه‌یان.